گەنج و بەهێز بمێنەرەوە، کینگ کۆنگ بۆ هەموو پیاوانی ماندوو نەناس
دیزاینی مێکا –ی ئایندەیی
پیکاپێکی مۆدێرن و پڕ لە تەکنەلۆژیای ئایندە بە چەمکی مێکا
هێڵەنگی داینامیکی
هێڵی دەوری کەمەری نەخشێندراو بۆ جووڵەی خێرا
کەوانەیی بەرچاوی ویڵەکان و هێڵی کەمەری رووچاڵ شێوەی ئۆتۆمبێلەکە داینامیکی و دڕتر دەکات، و هەستێکی سێ ڕەهەندی بەهێزتر لەسەر هەردوکلای ئۆتۆمبێلەکە دروست دەکات.
هێدلایت بە دیزاینی لاتس LATTICE
بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕووناکی چڕی وزە کە ئاسمانی شەو دەبڕێت، دیزاینێکی نوێ و ئەفسانەیی کە لە شەودا ڕوون دەردەکەوێت.
ویڵەکانی شازو ناوازەن
پرۆسەی رەنگکردن بە ڕەنگی خۆڵەمێشی و دیزاینی هۆت ویلز هاب HotWheels HUB شێوەیەکی تیژ و گەرموگوڕ و پێکهاتەیەکی کوالیتی بەرز پیشان دەدات.
بەمپەری پێشەوەی دابەشکراو
هەڵبژاردەیەک لە پلانی فرەڕەنگی، بێهاوتایی ئۆتۆمبێلەکە دەردەخەن و دەرفەتی لایەنی جوانکاری خوازراوت پێدەدات
باکلایتی جۆری C + لۆگۆی دەرگای بۆدی
دیزاینی لایتی دواوە لەگەڵ لایتی پێشەوە زۆر گونجاون، لەگەڵ لۆگۆی براندەکە، کە وادەکات باکلایتەکانی سێ ڕەهەندی تر دەرکەوێت.
دیکۆری ناوەوەی لەشێوەی فڕۆکەی شەبەح
دیزاینی ناوەوەی پوختە بەڵام سادە نیە، بەڵکو تیشک دەخاتە سەر مۆدە و جوانی و پراکتیزەیی ڕۆژانە
دوو شاشەی زیرەک
- شاشەی گەورەی کۆنترۆڵی ناوەندیی 12.3 ئینجی، بە ڕوونی 720*1920، بینینێکی سافتر، کارپێکردنێکی ئاسانتر، و تایبەتمەندی کۆنترۆڵی لێخوڕین و کاتبەسەربردنی دەوڵەمەندتر دابین دەکات.
- شاشەیەکی تری ڕەنگاوڕەنگی 3.5 ئینجی، پێوەرێکە کە زانیاریی ئۆتۆمبێل بە شێوەی فرەڕەهەندی Multi-dimensional پیشان دەدات.
ئاسوودەیی سواربوون
- دیزاینی چوارچێوەیەکی بەرزی دەرگاکان و بەربەستی نزم، سواربوون و دابەزین ئاسانتر دەکات.
- پێشەنگی هەمان ئاست لە شوێنی قاچ و سەردا بۆ سواربوونی ئاسوودەتر
ڕێکخستن و گەرمکردنەوەی کوشنی کارەبایی
تێچووی کەمتر بۆ کوشینی زستانە و گەشتکردنێکی ئاسوودەتر
گەرمکەرەوەی سوکان
سوکان گەرم دەکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی سەر سەلامەتی لێخوڕین کە بەهۆی بەدەستنەهاتنی سوکانەوە بە دەستی سارد دروست دەبێت
لەگەڵ کینگ کۆنگ دەتوانیت بە ئاسانی لە بەفر، قوڕ و باراندا تێبپەڕی
کینگ کۆنگ دەتوانێت یارمەتیت بدات بە ئاسانی لە قورسترین بارودۆخەکانی ڕێگادا تێبپەڕی
- قوفڵی دیفلۆکی ناوەندی و قوفڵی دیفلۆکی ئەکسڵی دواوەی چالاک و دابین کراون.
- دۆخی لێخوڕین بە دەست هەڵدەبژێردرێت لە بارودۆخی ڕێگای جیاوازدا، و تۆرکی دۆخی 4L بە ڕێژەی 2.48 هێندە زیاد دەکرێت.
- کێش و توانای هاتوچۆکردن لەڕێگەی سیستەمی 4WDی نیوەکاتی یەکجار بەهێزە، لەکاتێکدا ئابووری سووتەمەنی لەڕێگەی سیستەمی 2WD باشترە.
پێکهاتە و تایبەتمەندی دەوڵەمەند بە ستانداردی بەرزی سەلامەتی
پێکهاتە دەوڵەمەندەکان و زەمانەتی سیستەمی سەلامەتی کارا (Active) و ناکارا (Passive) بۆ ئەوەی لە بەکارهێنانی ڕۆژانەدا بە تەواوی دڵنیاو ئاسودەبیت
سندۆقی بار هەڵگرتن (بۆدی) بە قەبارەی 1.82مەتر
لایتی سەر بۆدی
360 پلە سیستەمی کامیرای پانۆراما
سیستەمی کۆنترۆڵی سەقامگیری ئەلیکترۆنی (ESC)
چوار ئێرباگی سەلامەتی
سیستەمی سەلامەتی لاوەکی کینگ کۆنگ لە هەموو ئاڕاستەکانەوە دەتپارێزێت
- کردنەوەی ئۆتۆماتیکی قوفڵی دەرگاکان لە کاتی پێکداداندا: هەر چوار دەرگا قوفڵەکانیان دەکرێتەوە کاتێک ئۆتۆمبێلەکە تووشی پێکدادانی پێشەوە یان لاتەنیشتەکان دەبێت بە خێرایی زیاتر لە 25 کم/کاتژمێر (خێرایی ڕێژەیی)، یان پێکدادانی دواوە بە خێرایی زیاتر لە 50 کم/کاتژمێر.
- چوارچێوەی نیمچە لاری Trapezoidal باڵاهێز: جەستەی سەرەکی چوارچێوەکە لە پۆڵای بەهێزی بەرز و متمانەپێکراو دروست کراوە، وەک پۆڵای جۆری 610L و 510L و جۆرەکانی دیکە. سندۆقی پێکدادانی کاریگەریی نزم Crash Box دەتوانێت ڕێگری بکات لە زیانگەیاندن بە بیمی پاڵپشتی درێژ و بەمەش تێچووی چاککردنەوە کەمدەکاتەوە.
هێزێکی باڵا و ئیکۆنۆمی لە سوتەمەنی، پارە و نیگەرانی پاشەکەوت دەکەن
بزوێنەری دیزڵ (گاز): هێزی بەتواناتر، ئابووری سووتەمەنی باشتر
ئەم بزوێنەرە یەکێکە لە دە بزوێنەرە هەرە پێشکەوتوەکانی 'دڵی چین' بەهێزترین پاشەکەوتکەری سووتەمەنی سەوز و جێگیرە بە ناوی King-GW4D20M تایبەتمەندییەکانی:
- بەرزترین توانای 120کیلۆوات (kW)
- بەرزترین تۆرکی 400 نیوتن مەتر (N.m.)
- گێڕبۆکسی 6MT: کە دەستیە واتە گێڕ عادی بە 6-خێرایی
بزوێنەری بەنزین: تەکنەلۆژیای پێگەیشتوو، متمانەپێکراو و جێگیر
(بزوێنەری بەنزینەکەش وەک بزوێنەری دیزڵ نایابە) تایبەتمەندییەکانی:
- بەرزترین توانای 140کیلۆوات (kW)
- بەرزترین تۆرکی 360 نیوتن مەتر (N.m.)
- گێڕبۆکسی 6MT: کە دەستیە واتە گێڕ عادی بە 6-خێرایی
ئێستا بیکە بە هی خۆت و لەسەر شەقام لێیخوڕە
گەنج و بەهێز بمێنەرەوە، کینگ کۆنگ بۆ هەموو پیاوانی ماندوو نەناس.ئێستا ئەزموونی کڕینەکەت دەست پێ بکە 2025 کینگ کۆنگ ئەمڕۆ دەست بکە بە کڕینی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەت بە شێوەی ئۆنلاین، یان تاقیکردنەوەیەک حجز بکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بیبینیت و یەکسەر لێیبخوڕیت.
ئێستا داواکارییەک بکە!
گەنج و بەهێز بمێنەرەوە، کینگ کۆنگ بۆ هەموو پیاوانی ماندوو نەناس. 2025 کینگ کۆنگ تەنها بۆ داواکاری پێشوەختە بەردەستە، پەیوەندی بە نزیکترین پێشانگاوە بکە بۆ داواکردن بەو ڕەنگ و تایبەتمەندیانەی کە ئارەزووی دەکەیت.
گەڕان بەدوای مۆدێلەکانی تردا