ئۆتۆمبێلێکی چوار تایەی لوکس و زیرەک بۆ لێخوڕینی نایاب لەسەر هەموو ڕێگاکان.
ئۆفرۆدی چوارپیستۆنی SUV لۆکسی زیرەک، فەخم و باڵاهێز لە گشت ڕێگایەک
شێوازی نوێ ڕابگەیەنە ، فەخامەت و جیاوازی بدۆزەرەوە
بچۆرە ئەوشوێنانەی کە نەتبینیوە
دروستکردنی ئێستاتیکی سەردەم
بێ دوودڵی زاڵ بە بەسەر هەموو جۆرە ڕێگایەکدا لەگەڵ تانک 300 HEV
سیستەمی سەرجەم دۆخێکی لێخوڕین: هەر لە دۆخی ئاسایی 2H و 4H، و دۆخی بەفر و شەختە 4H, وە دۆخی 4L کە ئاسایی، قوڕ/لیم، چاڵەڕێ، شاخ، پەلەبەرد، تا دۆخی شارەزا Expert Mode بۆیە هیچ بەربەستێک نیە لەسەر ڕێگای تانک (بەربەستی چی؟ ئەوە تانکە!)
سێ جۆر قوفڵی جیاواز
قوفڵی دیفلۆکی میکانیکی لەسەر ئەکسلی پێشەوەو دواوە بە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆماتیکی کە لە ڕێگەی دوگمەوە کارا دەکرێت، وە هێزی ڕاکێشانی بزوێنەر دەگوازرێتەوە بۆ ویڵەکان بۆ گرتنی، ئەمەش بۆ زیادکردنی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی توانای ئۆتۆمبێل بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخەکانی وەک توانای دەرهێنان لە قوڕ، خۆڵ یان بەفر کە بە شێوەیەکی کاریگەر ئامانج بەدەستدێنیت. تایبەتمەندیی دەبڵ ئەکسل بە سیستەمی دوو خێرایی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی کۆنترۆڵ دەکرێت وە دەتوانیت دۆخی 4WD هەڵبژێریت بەپێی بارودۆخی ئۆتۆمبێل و ڕێگا بۆ قوفڵکردنی ویڵەکانی تەوەری پێشەوە و دواوە.
دۆخی خشۆک (خزین) Creeping Mode
لە بارودۆخی تایبەتی ڕێگادا، کاتێک دۆخی خشۆک کارا دەکرێت، سیستەمەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کۆنترۆڵی سیستەمی هێز و پڕۆگرامی برێک و سوکان دەکات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی جێگیر کار بکات، کە سەلامەتیی لە ئۆفڕۆود کاریگەرتر دەکات.
9 دۆخی (موود) لێخوڕین
بۆ دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی خاوەنە شارەزایەکانی ئۆتۆمبێلی ئۆفرۆد ORV و خاوەن ئۆتۆمبێلە ئاسایەکان.
360 پلە سووڕانەوەی تانک لە شوێنی خۆیدا
TANK TURN تایبەتمەندییەکی ناوازە کە ڕێگە بە ئۆتۆمبێلەکە دەدات بە گۆشەیەکی بچووکتر بسوڕێتەوە، ئەمەش وا دەکات سوڕانەوە لە شوێنە تەسکەکاندا ئاسانتر بێت.
Tread Over The Neon and Rise From The Wilderness
Minimum ground clearance 224 mm, maximum fording depth 700mm, and maximum climbing degree up to 70%
Separate Frame Construction With Professional Off-road Chassis
2.0T Direct-injection Turbocharged Gasoline Engine
ZF 8AT Automatic Transmission
Immersive Intelligent Cabin
گێڕی ئۆتۆماتیک بەدیزاینێکی ناوازە لە شێوازی تەکنۆلۆژیای فڕۆکە
هەستکردن بە زانستی داهاتوو و دەیزاینی راحەتبەخشی ئەرگۆنۆمیک ئەزموونێکی ئاسوودەبەخش بۆ شۆفێران دابین دەکات لە هەموو سواربوون و لێخوڕینێک.
داشبۆردێک پڕ لە سیستەمی ڕەنگاوڕەنگ و ئامرازی زیرەک
دوو شاشەی کارلێکەری زیرەک 12.3 ئینجی، کە بۆ پیشاندانی زیندوی ئەم زانیاریانە دروست کراوە: بەرزی لەسەر ڕووی زەوی altitude، پەستانی هەوا، لێژایی، گۆشەی سووڕانەوەی جەستە، ئاراستەی سووڕانەوەی ویڵ، پەستانی تایەکان، و جگە لە بارودۆخی کەشوهەوا. کە بۆ لەبەرچاوگرتنی هەردوو لایەنی ئەوپەری جوانی و پراکتیزەیی دیزاینکراون.
سیستەمی دەنگی هارمان ئینتەرناشناڵ/ئینفینیتی
ئەم ئامێرە خاوەنی سیستەمی دەنگی دەوروبەری (سەراوند ساوند) QuantumLogicـە، بە 9 بڵندگۆ (سپیکەر) وە ئامپلیفایەرێکی دەرەکی سەربەخۆیە، کە ڕاستەوخۆ هەستێکی نایاب و ئەزموونی گوێگرتنێکی سەرسوڕهێنەر دابین دەکات.
کوشنی فەخم و ئارامبەخش بە چەرمی ڤیگانی ناپا NAPA
ئۆتۆمبێلێکی یەکجار بێدەنگ بە سیستەمی NVH
بەم تایبەتمەندیانە و لە ڕێگەی چەند ڕێکارێکەوە کۆنتڕۆلی دەنگی نەخوازراو کراوە: شووشەی دەبڵجامی دژە-دەنگ، فارگۆنی بزوێنەر بە تەواوی داخراوە (سیڵکراو)، داپۆشینی تەواوی بزوێنەر بە لۆکەی دژە-دەنگی فرەچین (چەند قات). بەکارهێنانی چەندین چین لە شریتی لاستیکی تایبەت بۆ کەپسکردنی دەرگاکان.
لاشەیەکی باڵاهێز
لاشەی ئۆتۆمبێلەکە دیزاینی کەناڵی هێز-گوێزەرەوەی Force-Transmission بازنەیی گرتووەتەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هێزی پێکدادان بە شێوەیەکی کاریگەر بڵاو ببێتەوە بەسەر تەواوی جەستەی ئۆتۆمبێلەکەدا.
لەکاتێکدا پۆڵا بەهێزی بەرزی 1500 مێگاپاسکاڵ Mpa بە شێوەیەکی بەرفراوان بەسەر کەناڵە سەرەکییەکانی هێز-گوێزەرەوەی جەستەی ئۆتۆمبێلەکەدا بەکارهاتووە، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە کەمتر شێوەی بگۆڕێت لەکاتی پێکدادان.
وە بەهۆی تێکڕای کەناڵەکانی هێز-گوێزەرەوە و پاڵپشتی پۆڵای باڵاهێزی ستیل، توانای پەستانی بەرگریی سەقف لە تێکشکان Roof Crush Resistance دەگات بە زیاتر لە 6.7 هێندەی پەستانی ئاسایی.
سیستەمی OPW ئەیرباگی یەکخراوی پێشەوە و دواوە
ئەیرباگی یەکپارچەیی شێوە پەردە بە تەکنەلۆژیای OPW لە هەردوکلادا جێگیرکراوە کە کاریگەریی پاراستنی پەستانی باشترە و ماوەیەکی درێژتر پشتگیری بۆ سەرنشینان دابین دەکات. ئەم تایبەتمەندیە نەک تەنها لە بارودۆخە ئاساییەکانی پێکدادان لە لایەکان سەرنشینەکان دەپارێزێت بەلکو لە حاڵەتی وەرگەڕانیش سەلامەتی و پارستنی سەرنشینەکان دەپاریزێت.
پشتێنەکانی سەلامەتی پێش-توندکەرەوەی دووجارە
لە قۆناغی سەرەتایی پێکداداندا، پشتێنەکان چالاکدەبن و بە شێوەیەکی کاریگەر حەوز و سنگی سەرنشینەکە ڕادەگرێت، دواتر ئازار و زیانەکانی سەرنشین کەم دەکاتەوە کە لە کاتی ڕووداوی پێکداداندا تووشی دەبێت.
سەلامەتی لێخوڕین و زیرەکی
ICA
ACC
LCK
LKA
TJA
TSR
ESP
ئێستا بیکە بە هی خۆت و لەسەر شەقام لێیخوڕە
ئۆتۆمبێلێکی چوار تایەی لوکس و زیرەک بۆ لێخوڕینی نایاب لەسەر هەموو ڕێگاکان..ئێستا ئەزموونی کڕینەکەت دەست پێ بکە 2026 تانک 300 ئەمڕۆ دەست بکە بە کڕینی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەت بە شێوەی ئۆنلاین، یان تاقیکردنەوەیەک حجز بکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بیبینیت و یەکسەر لێیبخوڕیت.
ئێستا داواکارییەک بکە!
ئۆتۆمبێلێکی چوار تایەی لوکس و زیرەک بۆ لێخوڕینی نایاب لەسەر هەموو ڕێگاکان.. 2026 تانک 300 تەنها بۆ داواکاری پێشوەختە بەردەستە، پەیوەندی بە نزیکترین پێشانگاوە بکە بۆ داواکردن بەو ڕەنگ و تایبەتمەندیانەی کە ئارەزووی دەکەیت.
گەڕان بەدوای مۆدێلەکانی تردا