ئۆتۆمبێلی TANK 500 هەڵبژاردەیەکی نموونەیی بۆ خاوەن ئاست بەرزەکان
ڕواڵەتێکی سەرسوڕهێنەری جیهان
تانک TANK 500 بە لایتی ماتریکسی کرۆم و دیمەنێک لە ئیلهامی تەلارسازیی کلاسیکی چینیی، تەنها نازداری و گەورەیی و شکۆمەندی دەنوێنێت. وەک کۆشکێکی جووڵاو دەبێتە یادەوەری لەبیرنەکراو بۆ هەرکەسێک کە چاوی بکەوێتە سەری. وە هەر گەشتێک ئەزموون و چێژ و زەوقێک بە خاوەنەکەی دەبەخشێت کە هەر لە خۆی شایستەیە.
لایتەکانی پێشەوەی ماتریکس LED
دوو لایتی دوانەی پێشەوەی لە شێوەی چاو، ڤایبێکی تەکنەلۆژیای ئاست باڵا و کوالیتی شاهانە دروست دەکات. لایتەکان دەتوانن بە شێوەیەکی خۆکارانە دابگیرسێن و بگۆڕدرێن لەنێوان تیشکی بەرز و نزمدا، کە بینینێکی ڕوون و ڕۆشەن لە شەودا دابین دەکات و سەلامەتی لێخوڕین باشتر دەکات.
هێڵەنگی (گڕیل) پێشەوەی شێوەی قەڵغانی شکۆمەند
بە دیزاینێکی شاهانەیی ڕووپۆشکراو بە کڕۆم و شێوەی لار و هێڵی ئاسۆیی نەخشێندراوە، لەهەمانکاتدا بە شێوەیەکی کاریگەر ئەدای وەرگرتنی هەوا و بڵاوکردنەوەی گەرمی باشتردەکات.
پایەی (دۆسە) کارەبایی گونجاو
پایەی کارەبایی هەردولای ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی خۆکارانە بە کردنەوە و داخستنی دەرگاکانی ئۆتۆمبێل دەردەچن و دەکشێنەوە.
تایەی یەدەگی (سپێر) بەستایلی شیک و ڕەسەن لە دواوە جێگیر کراوە
تایەی یەدەگی جێگیرکراو لە دواوە هەستێکی ئۆفڕۆود دەبەخشێت و شوێن ناگرێت و لەهەمانکاتدا پاراستنێکی زیاتریش لە ڕووداوەکان دابیندەکات.
دیزاینێکی هونەری ڕەنگدانەوەی شاهانەیی پڕشکۆ
بە ئیلهام وەرگرتن لە هێمای چینیی 'شاخ' ، دیزاینی شاشەی کۆنترۆڵی ناوەند نەخشێندراوە کە سروشتی و سادە دەردەکەوێت، ئەمەش فەخامەتی زیاتر و ئەندێشەی شاعیرانە و پڕ لە کڵاس دەبەخشێ. جگە لە سیستەمی ڕێگری لە دەنگی نەخوازراو کە هۆکارە بۆ کەشێکی زۆر بێدەنگ، سیستەمی ڕوناکی دەوروبەری ناو ئۆتۆمبێلەکە لە 64 ڕەنگی جیاواز هەڵدەبژێری کە ریتمێکی رۆمانسیانە و ئەزمونێکی نایاب فەراهەم دەکات.
کاتژمێری داشبۆرد و وردەکاری فەرمانڕەوا
14.6 ئینچ شاشەی زانیاری
پانێڵی گێڕ شیفتەری 4WD + شەحنکەرەوەی بێ وایەر
سیستەمی دەنگی سەراوندساوند لە مارکەی ئینفینیتی بە 12 بڵندگۆ (سپیکەر)
کوشنی مەساج لە چەرمی ناپا NAPA
هەواگۆڕکێ بۆ ڕیزی دووەم (تەبرید مەرکەزی)
سەقفی پانۆڕاما
تایبەتمەندی شاهانە
هێزی بەرزی ئەسپی و لێخوڕینی دوورمەودا، گرەنتی کارایی باشتری بزوێنەر، نەوەی نوێ لە سیستەمی زیرەکی فۆڕویڵ درایڤ 4WD
بزوێنەری دوانەی V6ـی تۆربۆچارجی 3.0L لیتری
ئەم بزوێنەرە بە بەرزترین توانای 260 کیلۆوات (kW) و بەرزترین تۆرکی 500 نیوتن مەتر (N.m.) کار دەکات. ئەمەش وای کردووە کە ئۆتۆمبێلەکە لە 0 بۆ 100 کم/کاتژمێر تەنها لە 7.3 چرکەدا خێرا بکات.
گێڕبۆکسی 9ATـی شێوە لادرێژ
پێشەنگ لە پیشەسازی گێڕ، گێڕبۆکسی 9AT بە ئەدای تۆرکی بارهێنانی بەرز و کاراییەکی نایابی گواستنەوە و گۆڕینی گێڕ بە شێوەیەکی نەرم پێشکەش دەکات
نەوەی نوێـی لە 4WD فۆڕویڵ درایڤی زیرەک
سیستەمی زیرەکی فۆڕویڵ درایڤ بە تێکەڵکردنی تایبەتمەندیە ئاست بەرزەکانی 4WD و سیستەمی 4WDی نیوەکاتی زیرەک سوودوەردەگرێت. ئەم سیستەمە ڕێگە بە هەڵبژاردن و گۆڕینی دۆخە جیاوازەکانی لێخوڕین دەدات بە بەکارهێنانی دەنگی خۆت، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت لەیەک ئانوساتدا خێرایی لێخوڕینەکەت هەڵبژێریت.
زیرەکی و سەلامەتی لێخوڕین
سیستەمی برێکی ئۆتۆماتیکی بۆ حاڵەتی نەخوازراو
سیستەمی یارمەتی پارککردنی ئۆتۆماتیکی
سیستەمی چاودێری خاڵی کوێر
سیستەمی ئۆتۆماتیکی ئاگادارکردنەوەی پێش پێکدادانی پێشەوە
سیستەمی زیرەکی لادان لە پێکداکێشان
سیستەمی هێشتنەوە لەناوەڕاستی هێڵی ڕێڕەو
سیستەمی هێشتنەوە لەسەر هێڵی ڕێڕەو
سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ترافیکی یەکتر بڕ و پێش و پاش و برێککردن
ئێستا بیکە بە هی خۆت و لەسەر شەقام لێیخوڕە
ئۆتۆمبێلی TANK 500 هەڵبژاردەیەکی نموونەیی بۆ خاوەن ئاست بەرزەکان.ئێستا ئەزموونی کڕینەکەت دەست پێ بکە 2025 تانک 500 ئەمڕۆ دەست بکە بە کڕینی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەت بە شێوەی ئۆنلاین، یان تاقیکردنەوەیەک حجز بکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بیبینیت و یەکسەر لێیبخوڕیت.
ئێستا داواکارییەک بکە!
ئۆتۆمبێلی TANK 500 هەڵبژاردەیەکی نموونەیی بۆ خاوەن ئاست بەرزەکان. 2025 تانک 500 تەنها بۆ داواکاری پێشوەختە بەردەستە، پەیوەندی بە نزیکترین پێشانگاوە بکە بۆ داواکردن بەو ڕەنگ و تایبەتمەندیانەی کە ئارەزووی دەکەیت.
گەڕان بەدوای مۆدێلەکانی تردا